هەپەگە كوژرانی ١٤ سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ئایار ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی ١٤ سەربازی سووپای تورکیای ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراێکی کورتی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوە شۆڕشگێرانەکانی (بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابور)دا، ١٤ سەربازی سووپای تورکیا كوژراون". 

هاوکات هەپەگە ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدیشی ڕاگەیاندووە بە ناوەکانی" عەگید، ڕێبەر، ڕێدوور، بروسک، زەینەب و زاگرۆس".


PM:04:21:30/05/2021