بەپێی راپۆرتێکی مافی مرۆڤ لە چوار مانگی ساڵی ٢٠٢١ دا لە تورکیا ٢٠١٣ رۆژنامەنووس دادگایی کراون، ٢٠ رۆژنامەنووس بە زیندانیکردن حوکمدراون کە کۆی حوکمەکەیان ٥٧ ساڵ و ١٠ مانگە، هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە لە کۆتایی نیساندا زیاتر لە ٦٨ رۆژنامەنووس زیندانیکراون.
بەپێی راپۆرتیExpression Interrupt کە سەر بە p24 کە چاودێری مافەکانی میدیاکاران و رۆژنامەنووسانی تورکیا دەکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە چوار مانگی رابردوودا ٢١٣ رۆژنامەنووسی دادگاییی کراون، ٢٠ رۆژنامەنووسیان بە ٥٧ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی حکومدراون، لە کۆتایی نیساندا زیاتر لە ٦٨ رۆژنامەنووس لە زینداندا بوون.
راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە هەرچەندە سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان رایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢١ ساڵی " ریفۆرم " و راگەیاندنێکی بۆ چاککردنی دۆخی مافی مرۆڤ راگەیاند، بەڵام ئەو پەرەسەندنە دراماتیکیانەی روویانداوە لە تورکیا هیچ باشبوونێکی لە دۆخەکەدا بەدیناکرێت.