بەڵگە.. لە هەولێر فەرمانی دەستگیركردن بۆ رۆژنامەنووس رێبوار كەریم وەلی دەرچوو

دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ رۆژنامەنووس رێبوار كەریم وەلی دەرکرد.

بەپێی نوسراوێک کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەووتووە، واژۆی دادوەر عیماد فارس رەشید، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێری لەسەرە و ڕۆژی ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ دەرچووە و ئاڕاستەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان کراوە، تیایدا هاتووە" پێویستە زانیاری تەواومان بۆ رەوانە بکەن دەربارەی تۆمەتبار رێبوار کەریم وەلی، ئەگەر ئەندامی سەندیکاکەتانە وێنەیەک لە ناسنامەی و بەڵگەنامە کەسییەکانی تۆمەتباری ناوبراومان بۆ رەوانە بکەن".

هەر بەپێی نوسراوێکی تری دادگای هەولێر کە ڕۆژی ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٠ دەرچووە تێیدا هاتووە، رێبوار كەریم وەلی بابەتێكی بڵاوكردوەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و هانی خەڵكی دەدات بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، تۆمەتبار دەستگیربكرێت بەپێی ماددەی دووی خراپ بەكارهێنانی پەیوەندیكردن. 


PM:02:05:04/06/2021