هاتووچۆی هەولێر هۆشداری بە شۆفێران دەدات

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لەكاتی دانانی بناغەی باڵەخانەیەك لەسەرشەقامی بەردەم گوندی ئینگلیزی وڕۆیا تاوەر، بەشێك لە شەقامەكە داڕوخا". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" كە ئەمڕۆ دووشەممە لەكاتی كاركردن بۆ دانانی بناغەی باڵەخانەیەك لەسەرشەقامی بەردەم گوندی ئینگلیزی وڕۆیا تاوەر، بەشێك لەشەقامەكە داڕوخا، بەهۆی داڕوخانی شەقامەكەوە مەترسیەكی گەورە لەسەر گشتی شەقامەكە دروست بووە، بۆیە لەكاتی ئێستادا شەقامەكە داخراوە". 

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هاووڵاتیان و شۆفێران وەك ڕێگای بەدیل تا شەقامەكە چاكدەكرێتەوە، دەتوانن شەقامە نزیكەكانی سەرئەو جوت سایدە بەكاربێنن.


PM:08:31:07/06/2021