ڤیدیۆ.. هاوڵاتییەک شەپازلەیەک لە ماکرۆن دەدات

ئەمڕۆ لە کاتێکدا سەرۆکی فەرەنسا لە ناوچەی باشوری رۆژهەلآتی فەرەنسا چووە ناو خەڵکەوە تا بزانێت دوای کۆرۆنا  دۆخی خەڵک چۆنە، لە کاتێکدا " تەوقە " دەکات لەگەڵ کەسێکدا، ئەو کەسە شەپازلەیەکی لێدەدات و دەڵێت " بڕوخێ ماکۆرۆنی".

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویان کردەوە کە سەرۆکی فەرەنسا ماکرۆن لە شاری ( لادروم ) لە ناوچەی ( لارمیتاج ) دەچێتە ناو هاولآتیانەوە بۆ زانینی دەنگوباسیان، بەلآم لەکاتی تەوقەکردندا کەسێک زلەیەکی لێدەدات، پاسەوانە تایبەتەکانی ماکرۆن پەلاماری کەسەکە دەدەن و دوو کەس دەستگیردەکەن.

ئەم دەستدرێژییە لەسەر ئاستی فەرەنسا کاردنەوەی نێەگتیفی هەبوو زۆربەی لایەنەکان مەحکومیان کرد و بە " گورز لە دیموکراسیەییەکەیان" ناوز دەکەن.

پارتەکەی ماکرۆن کە ساڵی ٢٠١٦ خۆی دروستی کرد، لەسەر ئەم دەستدرێژییە دەڵێن " دەستدرێژییە لەسەر دیموکراسیەت و فەرەنسا، ئەگەر سەرۆک کۆمار رێگای کرانەوەو پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ هاوڵاتیان هەڵبژاردووە، کەواتە بە رووی گفتوگۆدا کراوەیە، نە توندوتیژی".



PM:08:22:08/06/2021