دادگای توركیا سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گۆڤەن سەپاند

‌لەیلا گۆڤەن
ئەمڕۆ هەینی دادگای توركیا سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆکی کەجەدە سەپاند.

دوای ئەوەی ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ نۆیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بە تۆمەتی ئەندامبوون و پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە سزای ٢٢ ساڵ و سێ مانگ بەندکردنی بۆ لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە دەکرد، ئەمڕۆ هەینی دادگای تێهەڵچونەوەی ئامەد سزاکەی پەسەندکرد.

لەیلا گۆڤەن كە هاوكات هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن دیموكراتی (كەجەدە)یە و یەكێك لە چالاكترین پەرلەمانتارەكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بوو، بەڵام بەهۆى سەپاندنى حکومێکى دیکە لەسەر دۆسیەیەکى دیکە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لەیلا گۆڤەن لەلایەن پەرلەمانەوە ئەندامێتى پەرلەمانى لێسەندرایەوە، هەروەها ناوبراو لە رۆژی ٣١ی كانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ەوە زیندانی كرابوو، نزیكەی ٨٠ رۆژ لە دژی گۆشەگیركردنی ئۆجەلان مانی لەخواردن گرت و بە هۆیەوە باری تەندروستی ناجێگیر بوو.


PM:09:01:11/06/2021