خانمە گۆرانیبێژ، ژاکان حەمە عەلی خان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت.
لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە گۆرانیبێژ ژاکان ڤیدیۆیەکی تەواو جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە کە بۆتە جێگای سەرنجی بەشێک فانەکانی.
ئەو خانمە هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکە بەناوی (زەنێ و زەند)، ناوبراو کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.