به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكێكه‌وه له گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند" سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له پاركێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی ڕووی داوه گه‌نجێكی له‌دایكبوی ساڵی 1992 كاتژمێر 9:00 سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته پاركه‌كه و دوباخه‌وانی لێبوه دوای سڵاوكردن له باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه دوای ئاگاداربوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به شوێنی ڕوداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه كه‌سێكه به‌ناوی ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه".
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕووداوه‌كه ڕووداوێكی خۆكوژی بووه و له ڕێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه بووه، لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر بەردەوامە.
جەختلەوەشکراوەتەوە، هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادارده‌كه‌ین كه پێویست به شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ ناكات، چونكه ڕووداوه‌كه ته‌نها كارێكی خۆكوژی بووه.