پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێلێکی حکومی هاوڵاتییەکی شێلا و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

لەسەر رێگای کەلار- باوەنور ئۆتۆمبیلێکی گەشتوگوزار لە جۆری نیسان دەبڵ هاوڵاتییەکی شێلا و بەهۆیەوە هاوڵاتیەکە گیانیلەدەستدا.

لەو بارەیەوە، عەلی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە لەسەر رێگای كەلار - باوەنوور لەگوندی عیسایی ئۆتۆمبێلێكی حكومی تایبەت بەفەرمانگەی گەشتوگوزاری گەرمیان لە جۆری نیسان دەبڵ هاوڵاتیەكی گوندەكەی بەناوی عەلی ئەحمەد مەحمود دەشێلێت، پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار گیانی لەدەستدا".

ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی توێكاری تەرمی قوربانیەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوە و شۆفێرەكەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٢٤ی هاتووچۆ بەندكراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لەكاتی ئەركدابوە و لەناحییەی مەیدانەوە بۆ قەزای كەلار هاتووە.


PM:01:27:14/06/2021