بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک له شاری دیالە ڕوویدا، بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە هەستیان پێ نەکردووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەك له سنووری شاری دیاله و نزیك له سنووره‌كانی ئێران ڕوویدا.
ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن، بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٣ پلەی ڕێختەر بووه، کە ٤٠ كیلۆمه‌تر له رۆهه‌ڵاتی ناوچه‌ی مه‌نده‌لییه‌وه دوور بووه، هاوکات بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی نه‌بووه و هاوڵاتیانیش هه‌ستیان پێ نه‌كردووه.