وادەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ بە فەرمی وادەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشكراكرد. 

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاند" وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی راگەیاندوین ٢٥ی ھەموو مانگێك مووچە لە كاتی خۆیدا دابەشدەكرێت، تا ئێستا ئەم بریارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەك خۆیەتی ھیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە".

ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی پرسی مووچە و لیبڕین و بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە کۆبوونەوە.


PM:03:23:14/06/2021