بەرزترین ئامارى رۆژانەى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە دە هەزار کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠ هه‌زارو ٧١٥ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١١٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا سێ ملیۆن و ٣٩ هه‌زارو ٤٣٢ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٨٢ هه‌زار و ٢١٧ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا دوو ملیۆن و ٦٦٦ هه‌زار و ٦٠١ کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.