هونەرمەندانی سلێمانی دژی لەشکرکێشییەکانی توركیا بەسەر خاکی هەرێم رێپێوانێكی هێمنانە ساز دەكەن

بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە هونەرمەندانی سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم ئەنجام بدەن. 

ژمارەیەك لەهونەرمەندانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە رایانگەیاند" وەك هونەرمەندانی كوردستان دژی هەر هێرشی داگیركاری دەوەستینەوە كە دەكرێتەسەر هەرێمی كوردستان و دژی هەر لایەنێكین كە دەبێتە هۆی شەڕی نێوان كورد بە كورد". 

هونەرمەندانی سلێمانی ئاماژەیان بەوەشكرد، بانگەواز دەكەین كە هاوڵاتیان و هونەرمەندان و چین و توێژەكان ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی حوزەیران لەگەڵمان بەشداری رێپێوانێكی هێمنانەی بێ ئاژاوە بكەن و تاپێكەوە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بوەستینەوە.

گردبوونەوەکە (کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە) لەبەردەم باخی گشتییەوە بۆ شەقامی سالم-سەهۆڵەکە، بەڕێوەدەچێت. 


PM:04:44:14/06/2021