ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌دواداچونیان كردوه، بڕیاره گرفتی پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌زوترینكاتدا چاره‌سه‌ر ببێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی" بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌یی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی ھیواو سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی شێرپه‌نجه، ئه‌مڕۆ له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌دواداچونمان كردوه، بڕیاره ئه‌م گرفته له‌زوترینكاتدا چاره‌سه‌ر ببێت و پاره‌ی ھیچ كارمه‌ندو پزیشكێك ناخورێت كه شایسته‌ی بێت، له چاودێری به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا گرفتێكه له به دۆسیه گه‌وره‌كه‌ی شێرپه‌نجه".
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، گرفتی زیادبونی توشبوانی شێرپه‌نجه‌و نه‌بون و گرانی ده‌رمان ھه‌ڕه‌شه له ژیانی تاك به‌تاكمان ده‌كات.
دەشڵێت" سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش، ئه‌نجامی به‌دواداچونێك له‌سه‌ر ھه‌ڕه‌شه‌ی زیادبونی شێرپه‌نجه‌و ھۆكاره‌كانی ده‌خه‌ینه‌ڕوو".