کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زیانێکی گەورەی ئابوری لە کۆکاکۆلا دا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی ئەستێرەی پرتوگالی زیانێکی گەورەی ماددی لە کۆمپانیای کۆکاکۆلا دا. 

بەپێی هەواڵێکی گاردیانی بەریتانی، لە چەند ڕۆژی رابردوو 
ڕۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پرتوگال لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوو بتڵ خواردنەی کۆکاکۆلای لە بەردەمیدا لابرد و بتڵێک ئاوی بەرز کردەوە، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ نەخواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن و لەبری ئەوە ئاو بەکاربێنرێت.

ئەو هەڵوێستەی ڕۆناڵدۆ کاردانەوەی بەرچاوی لە میدیا جیهانییەکان لێکەوتووەتەوە و لەماوەیەکی کەمدا بووە هۆی کەمبونەوەی پشکی کۆکاکۆلا لە بازاڕی بۆرسەدا و نرخەکانی کۆمپانیاکە بە بڕی چوار ملیار دۆلار دابەزی.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٨٥ە یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە کە یاری بۆ یانەی یۆڤانتۆس و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال دەکات لە ڕۆڵی ھێرشبەردا. زۆرجار ناسراو بە باشترین یاریزانی جیھان و یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو. 


PM:06:11:16/06/2021