کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات لەبەربوونەوەیەکی بێ وێنەی پلەی گەرما

کەشناسی هەرێم ئەمشەو لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان بۆ ماوەی یەک هەفتە بەرزدەبێتەوەو لەهەندێک ناوچە دەگاتە ٥٠ پلە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئەمشەو لە راگەیاندنێکدا  ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " بە هۆی زیاد بوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی ساڵانە لە سبەی ڕۆژی شەممە وە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە بە بەراورد لە گەڵ پلەکانی ئەمڕۆ".

هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە" لە ڕۆژانی دوو شەممە تا پێنج شەممە پێشبینی دەکرێ بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بکرێ لەم مانگەدا کە لە نێوان (٤٤-٤٩) پلەی سیلیزی بێت بۆ سەنتەری شارەکان و ناوچەکانی گەرمیان".

کەشناسی ئەوەشی خستۆتە روو کە بەرزترین پلەی گەرمی تۆماردەکرێ لە کاتژمێرەکانی دووی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر چواری ئێوارە.

هەروەها هاتووە" بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بۆ شارەکانی باشوری عێراق ٥٠ پلەی سیلیزی بەرەو سەرەوە دەبێت
هاتووشە" ڕۆژانە ڕاپۆرتی پێشبینی ئاسایی خۆمان دەبێت بۆ ماوەی  ٤٨ کاتژمێر وە لە تازەترین پێشهاتەکانی کەش و هەواو و پلەکانی گەرما ئاگادارتان دەکەینەوە".



PM:10:41:25/06/2021