هەپەگە كوژرانی (١٦) سەربازی توركیای راگەیاند

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە چواڕچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێرییەكانی (جەنگی خابور و بازەكانی زاگرۆس) لە هەرێمەكانی خاكورك، ئاڤاشین و هەفتانین، ١٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانیان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی حەفتانین:

هێزەکانی بزوتنەوەی شۆرشگێری یەکگرتووی ژنان ٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:٤٥ لە گۆڕەپانی پارتیزان لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی قەسروک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەنگەرێک کە چەکێکی ئەی٤ی تێدابوو کرایە ئامانج. ٢ داگیرکەری ناو سەنگەرەکە سزادران، چەکی ئەی٤ و کامێرایەکی مۆبێس لەناوبران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی خوارکورک:

٢٦ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:١٠ لەدژی داگیرکەران لە گردی شەهید شاهان چالاکی کۆردینەیی ئەنجامدرا. بەرەی سەرەتا لە سەنگەرەکەیدا کە ٣ داگیرکەری تێدابوو. سەنگەرەکە تێکشکێنرا و ٣ داگیرکەر سزادران. دواتر لە سەنگەرێکی دیکەدرا و ٢ داگیرکەر سزادران. ئەم سەنگەرە بە تەواوی رووخێنرا.

بەرەی دووەمین لە سەنگەرەکانی سەر گردەکە و رادارەکەیاندا. لەوێ ٥ داگیرکەر سزادران، رادار تێکشکێنرا.

دوای چالاکیەکە داگیرکەران لە دەوروبەری گردی شەهید شاهان دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. داگیرکەران بوونە بە ئامانجی هیزەکانمان. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەری دیکە سزادران.

دوای چالاکیەکان کە بە گشتی ١٢ داگیرکەر سزادران، داگیرکەران ئۆپەڕاسیۆنەکەیان فراوان کرد و کاتژمێر ١٦:٠٠ بە شێوەیەکی بێئەنجام کشانەوە. کاتژمێر لەنێوان ٢١:٣٠ و ٢٣:٣٠ داگیرکەرە سزادراوەکان بە هەلیکۆپتەر لە ناوچەکە گواسترانەوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:

سەرلەبەیانی ٢٦ی حوزەیران تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی وەرخالێ بۆ بۆمبی گازی بۆردومانکران. لە کاتژمێر ١٣:٠٠ تاوەکو ١٨:٠٠ تونێلەکانی شەڕ بە بۆمبی گازی بۆردومانکران.

٢٦ی حوزەیران لە گردی سۆر، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا لەبەرانبەر داگیرکەران کە ویستیان بچنە نێو سەنگەرەکانی شەڕ. شەڕەکە تاوەکو کاتژمێر ١٨:٣٠ بەردەوام بوو. داگیرکەران کە هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێنا لەنێوان کاتژمێر ١٨:٣٠ و ١٩:٣٠دا تەقینەوەی گەورەیان ئەنجامدا و بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر تونێلەکانی شەڕ. داگیرکەران چەکی کیمیایی رەنگ سەوزیان بەکارهێنا. هێزەکانمان وڵامی داگیرکەرانیان دایەوە و داگیرکەران بە ناچاری لە ناوچەکە کشانەوە.

٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٢٠ داگیرکەران کە لە گردی سۆر دەیان بە جووڵی کردبوو، بوونە ئامانجی هێزەکانمان. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکە  هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد وهەلیکۆپتەرەکان بەسەر ئاسمانی هەرێمەکە دەستیان بە جموجووڵ کرد.

زانیاریەکان لەبارەی جموجووڵی دوژمن لە هەرێمەکە بەم شێوەیەیە:

٢٦ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٥٠ گۆڕەپانی قەلای قۆمری هەرێمی مەتینا لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٦ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٤٠ هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانەکانی مەرڤانۆس، مامرەشۆ، بانیستا و تابوری عەرەبانی هەرێمی ئاڤاشین دەستیان بە جموجووڵ کرد.

٢٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٣٠ و ٢٢:٠٠ هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانەکانی جیلوی بچووکی هەرێمی زاپ گەڕان."


PM:08:56:27/06/2021