کەشناسی هەرێم هۆشداری هەفتەیەک گەرم دەدات بە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان کە هەفتەیەکی گەرم چاوەڕێیان دەکات و هەندێک ناوچە پلەی گەرمایان بەرزدەبێتەوە بۆ سەر ٥٠ پلە.

کەشناسی ئەمشەو لەبارەی شەپۆلێکی گەرماوە رایگەیاند" بەهۆی زیاد بوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە پێشبینی دەکرێ پلەکانی گەرما لە سبەینێ هەینی تا کۆتایی هەفتە بەرزبونەوەی زیاتر بە خۆوە ببینێ بەبەراورد لە گەڵ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆدا".

لەگەل هەڵکشانی پلەکانی گەرما، کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە نێوان هەردوو ڕۆژێکدا نزمبونەوەیەکی کەمیش ڕوو دەدا.

 پێشبینیکانی کەشناسی بۆ پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت: 

هەولێر و سلێمانی و دهۆک (42-45) پلەی سیلیزی.
کەرکووک و هەڵەبجە (44-46) پلەی سیلیزی.



PM:09:49:08/07/2021