كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و هۆشداری دەدات، کە ئه‌گه‌ر كێشه‌كان قوڵترببنه‌وه و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی نه‌كرێن، یه‌كێتى لاوازده‌كات و پارسه‌نگى هێزیش له‌هه‌رێم و عێراق لاسه‌نگ ده‌كات.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی (سپی) نێردراوە ئاماژەی بەوەکردووە" وه‌ك ئاشكرایه كوردستان‌و ناوچه‌كه به‌دۆخێكى هه‌ستیارو ناڕون‌و پڕ مه‌ترسیدا هه‌نگاو ده‌نێت، له‌لایه‌كه‌وه هێزه هه‌رێمى‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكى داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌ت‌و ستراتیژى دوورمه‌ودان، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌وڵه‌تانى داگیركه‌ر وه‌ك هه‌میشه خه‌ریكى پیلانگێڕین بۆ له‌ناوبردن‌و بێ كاریگه‌ركردنى كوردستان‌و ده‌ستكه‌وته‌كانى، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌ك هێزێكى نیشتیمانى خه‌ڵكى كوردستان له‌هه‌ر شوێنێك بێت له‌م قۆناغه‌دا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت به‌ئه‌ركه نیشتیمانى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌ستێت كه له‌پێناویدا دروستبوه، ڕوبه‌ڕوى ئاسته‌نگه‌كانى بارودۆخه‌كه بێته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى خه‌ڵكى كوردستاندا، هانده‌رو ده‌ستپێشخه‌رى یه‌كێتى ناوخۆی كوردستان‌و یه‌كڕیزى لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت".
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا کەنەکە ئه‌وه‌شى نوسیووە، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه ده‌بیستین كه هه‌ندێك كێشه‌و ناكۆكى له‌نێوخۆى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵداوه.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، سه‌ربارى نیگه‌رانى قوڵمان، داواتان لێده‌كه‌ین به‌ئارامى‌و پشوو درێژیی‌و ژیریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه بكه‌ن كه خه‌ڵكى كوردستان‌و دۆستانى دۆزى گه‌له‌كه‌مانى نیگه‌ران‌و نه‌یارانیش دڵخۆش ده‌كات.
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا کەنەکە داوا دەکات، کە به‌گفتوگۆو لێكتێگه‌یشتن بگه‌ن به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان قوڵترببنه‌وه‌و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی نه‌كرێن، یه‌كێتى نیشتیمانى لاوازده‌كات، ئه‌مه‌ش پارسه‌نگى هێز له‌هه‌رێمى كوردستان‌و عێراق لاسه‌نگ ده‌كات، زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌میش یه‌كێتى خۆیی‌و خه‌ڵكى هه‌رێم‌و ته‌واوى كوردستان ده‌بن، بۆیه هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته ئه‌ستۆى ئێمه بۆ چاره‌سه‌رى‌و له‌پێناو سه‌ركه‌وتن له‌ئه‌ركه‌كانتاندا ئاماده‌ین.