بهرگری شارستانی ههولێر، لهسەر بهرزبوونهوهی پلهكانی گهرما هۆشداری بە هاوڵاتیان دهدات و دەڵێت" له چهند ڕۆژی داهاتودا پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر ئەمڕۆ لە هۆشدارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد" لە چەند ڕۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە و هۆشداری دەدەین بە هاووڵاتیانی خۆشەویست تکایە ڕەچاوی چەند ڕێنماییەک بکەن بۆ پاراستنی خۆتان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێنماییەکان ئەمانەن:
1 - کەسانی بەتەمەن و منداڵان دووربکەونەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر بەتایبەتی لە کاتژمێر 11:00ی نیوەڕۆ تاکو 4:00ی عەسر.
2 - زۆر گرینگە لە کاتی نیوەڕۆ دووربکەونەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ئەگەر زۆر زەروور نەبێ بەتایبەتی شوفێرانی تەکسی .
3 - نابێت لە کاتی گەرما بەنزین لە ئۆتۆمۆبیل بکرێت باشترین کات بەیانیان یاخود شەوان گونجاوترین کاتە.
4 - پاتری و بۆن و موعەتەر و چەرخ لە ناو ئۆتۆمۆبیل دامەنێن.
5 - لەکاتی وەستانی ئۆتۆمۆبیلەکانتان کەمێک جامەکەی بکەوە بۆ هەوا گۆڕکێ.
6 - بەنزینخانەکان بە هەموو شێوەیەک نابێت بەنزین بەڕۆژ لە خەزان بکەن جگە لە شەوان .
7 - ناوچە پیشەسازییەکان هەول بدەن ئەو ئامێرانەی پلەی گرگرتنیان بەرزە لەکاتە گەرمەکان بەکاری نەهێنن بەتایبەتی کرداری برینەوە و لەحیم هتد .
8 - لە هەر شوێنێک بەرمیلی نەوت گاز بەنزین هەبوو تکایە ئاگاداربن ڕاستەوخۆ تیشکی خۆر لێی نەدا بەتایبەت لە ماڵان.
9 - کرێکارانی بەڕێز یان ئەوانەی ئیشیان لە شوێنی بلند وەک بالەخانەکان هەول بدەن کڵاوێک لەسەریان بکەن چونکە لە وانەیە توشی سەر سووڕان و لە هۆش چوون ببن بکەونە خوارەوە لە شوێنی بڵند .
10- ئەوانەی شوفێری بارهەلگرن تکایە هەوڵبدەن لە کاتی بەیانی یان ئێواران بکەونە ڕێگا، چونکە مەترسی تەقینی تایەکان زیاتر دەبێت لەکاتی گەرما.
11 - ئەو شوێنانەی مۆلیدە بەکاردێنن تکایە زۆر ئاگاداری بن هەولبدەن پلەی گەرمی ڕادێتەر دابەزێنن بەتایبەتی مۆلیدەی گەڕەکەکان.
12- زۆر گرینگە بەنزین لەو شوێنانە لە ئۆتۆمۆبیلەکان تان بکەن کە باوەڕپێکراون ئەگەر هەستت کرد بەنزینەکەت خراپە تکایە لێی مەخوڕەو چارەسەری بکە، چونکە مەترسی سووتانی دەبێت بەهۆی غازی زۆر .
13- دایکان باوکان ئاگاداری منداڵەکانتان بن نەهێڵن بە مەبەستی مەلەکردن بچنە زێ و ڕووبارەکان چونکە زۆر مەترسیدارە بەتایبەتی زێ قەزای خەبات .