ئیتالیا بە لێدانی پەنارتی لە ئینگلتەرای بردەوە

دوای چوار جێم یارییەکی گەرم کە بە یەکسان بوون یەک بە یەک کۆتایی هات، لە لێدانی پەنارتیدا هەڵبژاردەی ئیتالیادا بردیەوەو بەمەش بووە پاڵەوانی یۆرۆی ساڵی ٢٠٢٠دا.

لە یارییەکەدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نەیتوانی سێ پەناڵتی لەسەر یەک بکات بە گوڵ بەمەش ئەو خەوەی هەیبوو کە نازناوی پاڵەوانی ئەوروپا وەرگرێت لە دەستی چوو.
 
هەڵبژاردی ئیتالیا توانی لە یاریگای " ویمبلی "  لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا و بەسەریاندا بە ٣-٢ پەناڵتی سەرکەوێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە خولەکی دووەمدا لوک شۆی ئینگلیزی یەکەم گۆڵی ئینگلتەرای تۆمار کرد. لە گێمی دووەمدا ئیتالییەکان بە هێرشە بەردەوامەکانیان لە خوولەکی ٦٧ د لەلایەن بونوتشیەوە گۆڵی یەکسانیان تۆمار کردەوە.

دوای نەتوانینی سەرکەوتنی هەر یەک لەم هەڵبژاردەیە لە چوار گێمدا، پەنابرایە بەر لێدانی راستەوخۆ و لە ئەنجامدا بە ٣-٢ هەڵبژاردەی ئیتالیا بوو بە پاڵەوانی خوولی ئەورپا بۆ ساڵی ٢٠٢٠.




AM:12:57:12/07/2021