میدیایەکی تری لاهور شێخ جەنگی دەستی بەسەرداگیرا

ئەمشەو تۆڕی هەواڵی ژیان، کە لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتی پاڵپشتی دەکرا دەستی بەسەرداگیرا.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، تۆڕی هەواڵی ژیان، کە لەلایەن لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی پاڵپشتی دەکرام ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٠٠ داخرا و ئەژمارەکانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک ناکرێنەوە.

جێی باسە، ماڵپەرەکە پێش نیو کاتژمێر بڵاویکردبوویەوە، کە ئەمشەو هۆکاری بێ دەنگی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەبڕیاری یەکێتی کەناڵی ئای پڵەس خرایە سەر مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بینای کەناڵەکەش درا بە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان.


PM:11:06:14/07/2021