دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ توركیا ڕوونکردنەوە دەدات

دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رایدەگەیەنێت" هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێم و توركیا لەڕێگەی دەروازەكەیانەوە ئاساییەو دروستبونی سەرەش بۆ گەشتیاران بەهۆی قەرەباڵغییەوە بوە كە لەبەر جەژن گەشتیارێكی زۆر رو لە توركیا دەكەن".

كامی كەمال، وتەبێژی کومەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاوکردەوە" هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کە ھاتن و چون لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیادا ئاساییەو بەردەوامە، بەڵام لەبەر ھاتنی جەژنی قوربان و پشوی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەمەبەستی گەشتیاری ڕو لە وڵاتی تورکیا دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم چەندەش بۆتە هۆی دروستبونی قەرەباڵغییەکی زۆر (ترافیک)و تواناکانی ئێمەو لایەنی تورکیاش بۆ دەربازکردن و وەرگرتنی گەشتیاران سنوردارە، بەڵام لە ئێستادا لە دوای ھەماھەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەڵەتی ئیبراھیم خەلیل و لایەنی تورکیا، تیمەکانی کارکردن فراوانتر کران و پرۆسەکە خێراتر بووە، تەنھا لەبەر ئەم ھۆکارانە لە سنوری نێوان ئێمەو وڵاتی تورکیادا نوبە (سەرە) بۆ گەشتیاران دروست ببوو. 


PM:03:05:16/07/2021