وێنە.. هەیفا وەهبی لە جەژندا نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی عەرەبی هەیفا وەهبی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەی خۆی بڵاکردەوە. 
 
هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە، فانەکانی سەرسامی خۆیان بەجوانییەکەی دەردەبڕن.

هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە. 


AM:11:57:20/07/2021