پلەکانی گەرما ٦ پلە دادەبەزێت

٦ پلەکانی گەرما ٦  پلە دادەبەزێت
شارەزایەکی کەشناسی ررایدەگەیەنێت "سبەی (چوارشەممە) کۆتا ڕۆژی کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرما توندە بێت کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە.  
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ئەمرۆ سێ شەممە ٢٠ ی تەموز لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد "سبەی (چوارشەمە ٢١-٧-٢٠٢١) کۆتا رۆژی کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرما توندە ئەبێت لەناوچەکانمان و پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ پلە روو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە".  

 ئەو شارەزایە پێشبینی دەکات" پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان ٤٥ بۆ ٤٨ پلەی سلیزی ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٤٩ بۆ ٥٠ پلە ئەبێت.  
  
هەورەها دەشڵێت "کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە گرەبا چالاک ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ٢٠ ھەندێک کات بۆ  زیاتر لە ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم ئەبێت ، ئاسمان ساماڵ و ناروون ئەبێت .  

ئاراس جەبار پێشبینی دەکات " پێنجشەمە ٢٢-٧-٢٠٢١ کۆتای بە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا گەرمە دێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی ٤ تا ٦ پلەی سیلیزی روو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە و خێرای ئاراستە بای باشوری رۆژئاوا چالاکتر ئەبێت".



PM:03:54:20/07/2021