ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢١ یاریزانێکی لەشجوانی عێراق لە شاری سلێمانی کۆچی دوایکرد.
یهكێتیی لهشجوانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەڵاح حسەین، یاریزانی هەڵبژاردەی لەشجوانی عێراق ئەمڕۆ بەهۆی سەکتەی دەماخەوە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
سەڵاح، یەکێک بوو لە دیارترین یاریزانەکانی لەشجوانی عيراق، ناوبراوو دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەشداری لە پاڵەوانێتی لەشجوانی یانەکانی عیراق کرد لە شاری سلێمانی.