ئیسرائیل یەکەم پێشبڕکێی شاجوانی جیهان سازدەکات

وەزارەتی گەشتیاری ئیسرائیل دوێنێ سێ شەممە رایگەیاند لە مێژووی خۆیدا بۆ یەکەم جار پێشبڕکێی شاجوانی جیهان لە مانگی ١٢ ی ئەمساڵدا سازدەکات.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە وەزارەتی گەشتوگوزاری ئیسرائیل، بڵاویکردۆتەوە کە پێشبڕکێکە لە شاری ( ئیلات ) دەبێت.

ئیسرائیل رایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەیان دەمێکە پاڵێوراوە تا ئەو پێشبڕکێ جیهانییەی تێدا ئەنجام بدرێت و پێشبینی دەکرێت لە ١٠٠ وڵاتەوە بەشداری تێدا بکرێت.

لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری پێشوودا لە ئەمەریکا شاجوانێکی مەکسیکی کە ناوی ئیدریا میسا بوو توانی بە شاجوانی جیهان هەڵبژێردرێت.



AM:09:43:21/07/2021