ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی ٦٩ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەشت هەزارو ٨٢٠ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٦٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ٩١٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٥١٨ هەزار و ٨٣٧ كەس و لەوانە ١٨ هەزار و ٢٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٣٧٩ هەزار و ٧٤ كەسیان چاكبونەتەوە.