نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەهاکەی دووبارە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧١ دۆلارو ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت کە بەڕێژەی لەسەدا ٣.٦٢ نرخەکەی بەرزبۆتەوە. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٩ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەڕێژەی لەسەدا ٣.٨٨ بەهاکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە. 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ی تەمووزی ٢٠٢١ ئەندامانی هاوپەیمانی (ئۆپێک پڵەس) رەزامەندییان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەربڕی بۆ مانگی ئابی ساڵی داهاتوو.


PM:06:24:21/07/2021