لە عێراق ٢٤ ملیۆن هاوڵاتی دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن

ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ژمارەی كۆتایی دەنگدەرانی گشتی پەسند كرد کە ٢٤ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ٢١ دەنگدەر كارتی بایۆمەتری درێژخایەن و كورت خایەنیان هەیە.

لە راگەیاندراوێکدا، ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە " كۆی گشتی دەنگدەران بریتیە لە ٢٤ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ٢١ دەنگدەر كە كارتی بایۆمەتری درێژخایەن و كورت خایەنیان هەیە.

كۆی گشتی دەنگدەرانی لەدایكبووی نوێی كە لە چوارچێوەی كۆی دەنگدەرانی گشتی ئەژماركراون و ژمارەیان بریتیە لە ٩٨٨ هەزار و ٤٣٥ دەنگدەرن ، كە ڕێكەوتی لە دایك بوونیان لە نێوان ساڵانی (٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣) دایە.
كۆمسیۆن ژمارەی گشتی دەنگدەرانی تایبەتیشی دەسنیشانكردووە، كە بریتیە لە ١٩٥ هەزار و ٨٥٣ دەنگدەر بەم شێوەی خوارەوە دابەشكراون:

1- ئەوانەی سەربە دام و دەزگا ئەمنیەكانن ، و دەتوانن تەنها بە پێ ی كارتی بایۆمەتری درێژخایەنەوە دەنگ بۆ بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگاكەی خۆیان بدەن و كۆی گشتیان بریتیە لە (٧٥٧٢٧) (حەفتا و پێنچ هەزار و حەوت سەد و بیست و حەوت هەزار ) دەنگدەر و دابەشكراون بە سەر (٥٩٥) بنكە و (٢٥٨٤) وێستگەی دەنگدان.

2- ئەو دەنگدەرانەی كە ئاوارەو پەنابەرن ‌و ژمارەی كۆتاییان بریتیە لە(١٢٠١٢٦) دەنگدەر و بە سەر (٨٦) بنكەو (٣٠٩) وێستگەدا دابەشكراون و دەتوانن لە شوێنی نیشتەجێ بونی ئێستایان دەنگ بۆ بازنەی دەنگدانی بنەڕەتی خۆیان بدەن.



AM:12:12:22/07/2021