وێنە.. خانمە گۆرانیبێژێکی ناسراوی کورد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

پەرواز حسێن هونەرمەندنی ناسراوی کورد تووشی پەتایی کۆرۆنا بوو. 

پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام لە پۆستێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەداخەوە منیش تووشی ڤایروسی کورونا بوم، خوایە ئەم نەخوشیە لە هەموو لایەک دوربخرێت و شیفا بۆ هەموو نەخوش بێت تکایە خۆتان بپارێزن". 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد. 


PM:09:14:22/07/2021