نزیکەی ٨٥ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردوە


بە پێی ئامارێکی سەرەتایی و بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ، نزیکەی ٨٥ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردوە .

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و بەبازارکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویکردەوە " بە پێی ئامارە سەرەتاییە تۆمارکراوەکان ، لە ١٥ تا ٢٣ ئەم مانگە نزیکەی ٨٥ هەزار گەشتیار ، لە بازگە و دەروازەی سنوری و فڕۆکەخانەوە گەشتەکانیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە و زۆرینەیان گەشتیاری شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن" .

لە راگەیەندراوەکەدا روونکردنەوەی زیاتر دەدات و ئەوە دەخاتەڕوو " جێێ ئاماژەپێکردنە دواین ژمارەی ،  گەشتیارانی هاتوو ، تا ڕۆژی ٢٥ ی ئەم مانگە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە هەژمار دەکرێت و ئەو ڕێکەوتە دەبێتە هەژماری کۆتایی سەردانیکەران و لە ڕۆژانی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە" .

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و بەبازارکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت " هەروەک بە پێویستی دەزانین سوپاسی خاوەنکار و مۆڵەتە گەشتیاریەکان و لایەنە ئەمنیەکان و تەواوی یەکە کارگێریەکان بکەین ، سەرەڕای ئەو قەرەباڵغیە بەرچاوە ، توانیان بە شێوەیەکی زۆرباش و ئارام ، پێشوازی لە میوانەکان بکەن" .



PM:10:20:23/07/2021