داوای دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت


بۆ رێگری لە تەشەنەسەندنی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەندروستی پارێزگای دهۆک داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم رابگەیەنرێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، هەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک دەڵێت " بەپێویستی دەزانین حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت."

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" ئەگەر حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ماوەیە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادەکارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر کۆنتڕۆڵبکرێن".

ئەو بەرپرسە هۆشداری دەدات کە بەبێ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپ دەبێت.
ماوەی هەفتەیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی جۆری کۆرۆنای دەلتا لە هەرێم لە هەموو کاتێێک زیاتر تەشەنەی سەندووە.



PM:10:33:23/07/2021