لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەرکەوتن کەم بکەنەوە.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوا دەکەن هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکان، هەروەها داوا دەکەن بەرکەوتن کەم بکەنەوەو لەکاتی بونی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە دەست بەجێ سەردانی هەریەک لە کلینیکی ڕاوێژکاری شە هید تاهیر علی والی بە گ و کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید د. هێمن بکەن بەهۆی بونی پسپۆڕی تایبەت لەو ناوەندانە.
تەندروستی سلێمانی داوا دەکات هاوڵاتیان ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکەن:
1. بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرانەی کە لە ئێستادا بەردەستە.
2. بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماسک.
3.خۆبەدورگرتن لە توشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست.
5.مانەوە لە ماڵەوە و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.