ڕووسیا ‌و توركیا ‌و سووریا كۆبوونەوەیەکی نهێنییان لەبارەی منبج ئەنجام دا

هەریەک لە وڵاتانی ڕووسیا، توركیا ‌و سووریا، كۆبوونەوەی نهێنیان لەبارەی شارۆچکەی منبج ‌و ناوچەكانی تری باكوور ‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ستێرک، دەوڵەتی تورکیا لە شاری حەلەب، لەگەڵ ئەندامانی لۆبیی ڕووسی کۆبوونەوەیەکی نهێنییان ئەنجام دا ‌و تێیدا پیلانگێڕییەك ئامادە کراوە بەتایبەتی لەسەر منبج.

هەر بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، ئەندامانی هەواڵگریی ڕژێمی سووریایش، بەشداری كۆبوونەوەكەی تورکیا و ئەندامانی لۆبیی ڕووسیا بوون ‌و باس لە هێرشێکی نوێی داگیرکاری لە دژی ئیدلب و منبج کراوە، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێككەوتن کراوە كە منبج بۆ ڕژێمی سوریا بەجێ بهێڵن، لەدوای ئەوەش هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی ئەم هەرێمە، سەختتر دەبن.

مەنبج شارۆچکەیەکە سەر یە پارێگای حەلەب، کەوتۆتە خۆرئاوای کوردستان لە کانتۆنی عەفرین، زۆرینەی پێکھاتەکانی لێ دەژی وەک کورد و عەرەب و کریستیانی وە ئێزیدی.


PM:11:45:27/07/2021