شەکیرا رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە


گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی شەکیرا رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

رۆژی پێج شەممە میدیا ئیسپانیاکان بڵاویان کردەوە کە دادوەرێک رایگەیاندووە کە بەڵگەی تەواو هەیە کە گۆرانیبێژی کۆلۆمبی شەکیرا دەبێت بچێتە بەردەم دادگا بە تۆمەتی هەڵهاتن لە باج لە وڵاتی ئیسپانیا.

ئەو دادوەرە باس لەوە دەکات کە شەکیرا بە نزیکی ١٧.٢ ملیۆن دۆلار باجی لەسەرەو نەیداوە بە حکومەت.

شاکیرا یەکێکە لە هەرە گۆرانیبێژە ناسراوە جیهانییەکان و ئەو هونەرمەندە لە مۆندیال بە دانانی وێنەکانی خۆی بە تایبەتی ئەو وێنانەی لەپشت پەردەوە دەگیران ٣ ملیۆن و نیو لایکی بۆخۆی راکێشا.
 
لەدوای شاکیرا لەسەر ئاستی جیهانی گۆرانی بێژ ئمینم دێت کە ٩١،٩ ملیۆن هاوڕێی هەیە، دوای ئەویش ریانا دێت کە ٨٩ ملیۆن هاوڕێی هەیە.
 
ئەو بەیەکێک لە هونەرمەندە هەرە خۆشەویستەکانی ئەمەریکاو جیهان دەناسرێت و بەسەدان کلیپی هەیەو لە سەدان فلمی جیهانیدا بەشداری کردووە.





PM:08:18:30/07/2021