بەتاوانی مادەی هۆشبەر دوو كەس لە سلێمانی سزادران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سزادانی دوو كه‌سی به‌تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو ئالوده‌بوون پێیه‌وه‌ راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و ڕێگرتن له‌هێنان و بازرگانیكردن به‌ هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌،  هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ ناو شاری سلێمانیداو له‌چه‌ند چالاكیه‌كی جیاجیاداو به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی (14) ی مخده‌رات (دوو) كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو ئالوده‌بوون پێیه‌وه‌، وه‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا توانرا بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بگیرێ، دواتر له‌ لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی 2 وه‌ سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:  

1- تاوانبار (ڕ، خ، ح) ره‌گه‌ز كوردی له‌دایكبووی ساڵی 1981 سلێمانی، له‌ رۆژی 6/4/2014 ده‌ستگیركراوه‌ له‌ ناو شاری سلێمانیدا، سزادراوه‌ به‌زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ  و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 150 هه‌زار دینار به‌ تاوانی ئالوده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر مه‌وادی ده‌ستبه‌سه‌راگیراو بڕێك (حه‌شیش، كرستاڵ، شیشه‌ )  رۆژی سزادان 30/6/2014.
2- تاوانبار (و، ێ، ق) ره‌گه‌ز كوردی له‌دایكبووی ساڵی  1975  سلێمانی، له‌ رۆژی 19/3/2014 ده‌ستگیركراوه‌ له‌ ناو شاری سلێمانیدا، سزادراوه‌ به‌زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ  و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 150 هه‌زار دینار  به‌ تاوانی ئالوده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر مه‌وادی ده‌ستبه‌سه‌راگیراو بڕێك (حه‌شیش)  رۆژی سزادان 30/6/2014.


به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی



PM:02:22:01/07/2014