هاتووچۆی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە ئەو هاوڵاتی و شۆفێرانەی سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكە دەكەن و ڕایدەگەیەنێت" پێویستە ماسك ببەستن".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەكاتەوە لەگەڵ بەردەوامی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبون بە ڤایرۆسی (کۆرونا) بەمەبەستی خۆپارێزی هەموان پێویستە ئەوبەڕێزانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەن دەمامك ببەستن.
هۆشداریشی داوە" هەركەسێك پابەند نەبیت مامەڵەی ئیشوکاری بۆ ڕایی ناکرێت".
بهپێی دواین ئاماری وهزارهتی تهندروستی حکومەتی هەرێم، تا ئێستا چوار هەزار و ٥٠ کەس له پارێزگای هەڵەبجە تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٧٠٤ کەس چاکبوونەتەوە و ١٥٨ کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.