دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم توێژە فراوانەی هەرێم دەکرێت

حكومەتی عێراق بڕی پێنج ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ڕەوانەی هەرێم کرد، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" چەکی پارەی قۆناغی یەکەمی گەنمی جوتیارانی ھەرێم لە بەغدادەوە گەیشتووە و سەرقاڵی رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکەن بۆئەوەی لە رۆژانی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی بکرێت".

وتیشی" ساڵانی رابردوو هاتنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دوا دەکەوت، بەڵام ئەمساڵ زوو هاتووە".

لەبارەی بڕی پارێزگاکانەوە نەوزاد کامیل ئاشکرای کرد، بڕی ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای هەولێر و دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیە و بڕی یەك ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دهۆكە. 


PM:04:01:02/08/2021