لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا پێم ڕاگەیەندراوە كوردستان بە جێبهێڵم، بە پێچەوانەوە وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حكومی هەڵبكوتنە سەر ماڵەكەم لە كوردستان دوورم بخەنەوە".
لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" دوای نائومێدبوونىم لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتى بڕیاریداوە پەنابەرێت بۆ بەردەم دادگای سلێمانی و داوا بکاتەم کە هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵم لە ڕێگەی دادگاوە یەکلایی بکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پێم ڕاگەیەندراوە کوردستان بە جێبهێڵم، بە پێچەوانەوە وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حکومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم لە کوردستان دوورم بخەنەوە، هەر بۆیە بڕیارم داوە کە وەک کۆڵەکەیەک ڕووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییە ببمەوە و تا دوا هەناسەم میللەتەکەی خۆم بە جێنەهێڵم.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بە ناوی خوای گەورە و مهیرەبان
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان، هێزەكانی یٔاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆر و هێزەكانی ناوخۆ، یٔەندامان و كادران و لایەنگرانی یەكێتیی و جەماوەری خەڵكی كوردستان.
سڵاوی خۆڕاگری و یٔەمەكداریتان لێ بێت
دوای دانبەخۆداگرتنێكی زۆر لە پێناو یٔاسایشی شاری سلێمانی خۆشەویست و هەرێمی كوردستان بە گشتی، لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكانی دوای پیلانگێڕیی ٨ـی تەمووز كە بەندە هەوڵمدا لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕێڕەوی حزبییەوە چارەسەر بكرێت، هەر لەو پێناوەشدا یٔامادەییم نیشاندا بە شێوەیەكی كاتی دەسەڵاتە تەنفیزییەكانی خۆم ڕادەستی هەڤاڵی هاوسەرۆك بكەم بە مەرجێك لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی حزبی پێكبهێندرێت بۆ دەرخستنی ڕاستی و دروستیی یٔەو تۆمەتانەی كە لێرە و لەوێ دەخرێنە پاڵ بەندە، بەڵام بە داخەوە وادیارە بە هۆی ڕێگریكردنەوە حزبەكەم نەیتوانیوە یٔەو لیژنەیە پێك بهێنن و دوای نایٔومێدبوونم لە مەكتەبی سیاسیی حزبەكەم بڕیارمدا كە پەنابەرم بۆ بەردەم دادگای سلێمانی و داوا بكەم كە هەموو یٔەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵم لە ڕێگەی دادگاوە یەكلایی بكرێتەوە.
بەندەش دەمتوانی نەك لە ڕێگەی تۆمەتبەخشینەوە بەڵكو بە بەڵگە پەردە لەسەر زۆر كاری قێزەوەن هەڵبگرم، لەسەر یٔەو كەسانەی تۆمەت بۆ بەندە دەبەخشنەوە، بەڵام پەروەردەی من و ڕەوشتی من هەرگیز ڕێگەی پێنەداوم كە كارێكی لەم جۆرە بكەم، لە یٔێستاشدا كە هەرێمی كوردستان بە بارودۆخێكی دژوارتری سیاسی و یٔەمنی و یٔابووری و كۆمەڵایەتیدا تێپەڕ دەبێت و میللەتەكەمان بە هۆی سیاسەتی هەڵەی یٔەو حزبانەی كە لە دەسەڵاتن بە حزبەكەی خۆشمەوە كەوتوونەتە ژێر بارێكی زۆر قورس، بەندە هەرگیز چاوەڕوانی یٔەوەم نەدەكرد یٔەركی سەرشانی میللەتەكەم گرانتر بكەین، گەر بمزانیایە كێشەی میللەتەكەم و بنبڕكردنی گەندەڵی بە وازهێنانی لاهوری شێخ جەنگی و دووركەوتنەوەی لە وڵات كۆتایی پێدێت یٔەوا دڵنیابن بەندە دەمێك بوو یٔەو كارەم یٔەنجام دابوو.بۆیە دەمەوێت گەلەكەم هۆشیار بكەمەوە، یٔەو پیلانگێڕییەی كە لە یٔارادایە زۆر مەترسیدارترە لەوەی كە باسی لێوە دەكرێت، یٔێمە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو هەوڵی یٔەوەمان دابوو كە یەكێتیی خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی خۆی بێت و نەكەوێتە ژێر كاریگەریی هیچ حزبێكی ترەوە، لە هەمان كاتدا هێڵە نیشتمانی و نەتەوەییەكەی یەكێتییمان دەستنیشان كردبوو، بە هیچ شێوەیەك یٔامادە نەبووین بكەوینە ژێر كاریگەریی پیلانگێڕییە یٔیقلیمییەكان و بە هەموو هێزی خۆمان هەوڵمان دابوو كە زۆنی سەوز بپارێزین و سەروەریی یاسا و یٔازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین و یٔاسایش و یٔۆقرەیی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكەكەی خۆمان دابین بكەین، لەو پێناوەشدا باجی زۆرماندا، یٔەم پیلانگێڕییەش بەشێكە لەو باجەی كە دەبوایە بیدەین، بە یٔامانجگرتنی بەندەش تەنها سەرەتای یٔەو پیلانگێڕییەیە، یٔەگینا چەندین كردەوەی مەترسیدارتر بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
دەمەوێت لێرەوە یٔەندام و كادر و لایەنگران و كۆمەڵانی خەڵك یٔاگاداربكەمەوە كە لە یٔێستادا پێم ڕاگەیەندراوە كوردستان بە جێبهێڵم، بە پێچەوانەوە وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حكومی هەڵبكوتنە سەر ماڵەكەم لە كوردستان دوورم بخەنەوە، هەر بۆیە بڕیارم داوە كە وەك كۆڵەكەیەك ڕووبەڕووی یٔەم پیلانگێڕییە ببمەوە و تا دوا هەناسەم میللەتەكەی خۆم بە جێنەهێڵم، هەرچی لە دەستم بێت بە پشتیوانیی دڵسۆزان و یٔێوەی كۆمەڵانی خەڵك یٔەنجامی بدەم بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی كە هەرێمەكەمانی تێكەوتووە، چونكە من بڕیارم دابوو كە خزمەتكاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بم.
هەر شاد و سەربەرز و سەرفراز بن
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان