میدیای فەرمی یەکێتی: لاهور جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران

دوای وتارەکەی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ دوو شەممەی لاهور جەنگی، زۆری ناخەیاند میدیای فەرمی یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکەوە لاهور جەنگی بە داڵدەدانی تاوانباران ناوزەد کرد.

 لە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی لە دووتووێی هەواڵێکدا هاتووە" سەرچاوەیەکی رەسمی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلان لە کەیسی گەندەڵی هەمەجۆر کە دادگا بە رەسمی داوای کردوون".

Pukmedia  لە زاری ئەو سەرچاوە فەرمییەی یەکێتی یەوە بڵاویشیکردۆتەوە کە لاهور جەنگی تۆمەتباریشە " بە خراپ بەکار هێنانی دەسەڵاتەکانی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک و کەسوکاری شەهیدان. بۆ هەموو ئەو کەیسانەش بەڵگەی پێویست لەبەر دەستدایە".

 پاشنێوەرۆی ئەمڕۆ دوو شەممە للاهور جەنگی لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند " 
دەمەوێت لێرەوە یٔەندام و كادر و لایەنگران و كۆمەڵانی خەڵك یٔاگاداربكەمەوە كە لە یٔێستادا پێم ڕاگەیەندراوە كوردستان بە جێبهێڵم، بە پێچەوانەوە وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حكومی هەڵبكوتنە سەر ماڵەكەم لە كوردستان دوورم بخەنەوە، هەر بۆیە بڕیارم داوە كە وەك كۆڵەكەیەك ڕووبەڕووی یٔەم پیلانگێڕییە ببمەوە و تا دوا هەناسەم میللەتەكەی خۆم بە جێنەهێڵم، هەرچی لە دەستم بێت بە پشتیوانیی دڵسۆزان و یٔێوەی كۆمەڵانی خەڵك یٔەنجامی بدەم بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی كە هەرێمەكەمانی تێكەوتووە، چونكە من بڕیارم دابوو كە خزمەتكاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بم".






PM:08:01:02/08/2021