" سپی " دەقی ئەو نامەیە بڵاودەکاتەوە کە لاهور جەنگی ئاراستەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە

لاهور جەنگی، لەبارەی دروستکردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە مەکتەبی سیاسی کردووە، بەرامبەر رادەستکردنی دەسەڵاتەکانی با بافڵ تاڵەبانی، دوای ئەوەی بێ ئومێد بووە لە دروستکردنی ئەو لیژنەیە، نامەیەکی بۆ دەستەی کارگڕی مەکتەبی سیاسی ناردووە، " سپی " دەقی ئەو نامەیە بڵاودەکاتەوە. 

نامەکە کە ١ ی ئاب نێردراوە بۆ دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی تیایدا هاتووە" دوای ئەوەی دوو هەفتە بەسەر رادەستکردنی دەسەڵاتەکانم تێپەڕی بەو مەرجەی لیژنەی لێکۆڵینەوە دروستبکرێت، بەلآم داخەوە دیارە ئێوە نەتانتوانیوە بەئەرکی خۆتان هەڵسن، بۆیە بەندە ناچارم رێگای یاسایی و پەیڕەوی بگرمەبەر بۆ ساغکردنەوەی ناوزڕاندن و تەشهیرەکان".
 
لاهور تاڵەبانی ئەمڕۆ لە پەیامەکەیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە لیژنەی لێکۆڵینەوە دروستنەکراوەو پەنا دەباتە بەر دادگا.



PM:09:50:02/08/2021