بافڵ تاڵەبانی لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتیەوە رایگەیاند" لەمەودوا رێڕەوی رێکخراوەیی بەڕێگایەکی تەندروستدا تێدەپەڕێت و بەھیچ شێوەیەک رێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی کە ھێزی نیشتمانی و جێی متمانەی ھەموولایەکن بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندی تایبەت بەکاربھێنرێت".
ئەو قسانەی بافڵ تاڵەبانی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق و سوریا و کۆڵۆنێڵ فڕانچ، جێگرەوەی داهاتوودا هاتوو، وتیشی " "دەبێت لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و رێنماییەکاندا ئەرکە سەربازییەکانیان رابپەڕێنن و کارەکانیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بێت. لەو چوارچێوەیەشدا ھاوکاری زیاتری ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەبین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە."
بافڵ تاڵەبانی "دووپاتی لەبەردەوامی ھاریکاری و ھەماھەنگی زیاتری لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان کردەوە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لەناوچەکە."