یانەى بەرشەلۆنە بە فەرمی رۆیشتنى لیۆنێل میسى راگەیاند

کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکرایەکدا یانەى بەرشەلۆنە بە فەرمی رۆیشتنى لیۆنێل میسى راگەیاند و دەڵێت" بەهۆی ئاستەنگی ئابووری و رێوشوێنی کارگێڕی، مێسی گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە".

یانەی بەرشەلۆنە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە یانەی بارسێلۆنا و لیۆنێل گەیشتنە رێککەوتن و ویستی خۆیان بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ راگەیاند، بەڵام دیارە ئەو کارە ڕوونادات، ئەوەش بەهۆی ئاستەنگە ئابووری و کارگێڕییەکانەوە. 

یانە ئیسپانیەکە ئاشکراشیکردوە، بەهۆى ئەنجامی ئەو ئاستەنگانەوە میسى لەبەرشەلۆنە نامێنیتەوە، ئەوەش جێگەى نیگەرانیەکى قوڵە بۆ هەردوولا، چونکە لە کۆتاییدا خواستى میسى و بەرشەلۆنە جیبەجێ نەکرا.

لیۆنێل مێسی لە ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ لە دایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارجەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە وە بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (رۆدریگۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە، هاوکات تائێستا (٣٤) نازناوی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەدەستهێناوە، لەوانەش ١٠ نازناوی لالیگا، ٧ نازناوی کۆپا دیل رەی و چوار چامپیۆنیز لیگ. 


PM:09:19:05/08/2021