چارەنووسی لیۆنێل مێسی یەکلایکرایەوە

دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی رۆشتنی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە میدیاکان ئاماژە بەوەدەکەن" لیۆنێل مێسی وەرزری داهاتوو یاری بۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەکات". 

بەپێی هەواڵێکی رادیۆی مۆنتی كارلۆی فەرەنسی، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەزامەندی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەی وەرزری داهاتوو یاری بۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بكات.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە یانەی بەرشەلۆنە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە یانەی بارسێلۆنا و لیۆنێل گەیشتنە رێککەوتن و ویستی خۆیان بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ راگەیاند، بەڵام دیارە ئەو کارە ڕوونادات، ئەوەش بەهۆی ئاستەنگە ئابووری و کارگێڕییەکانەوە. 

یانە ئیسپانیەکە ئاشکراشیکردوە، بەهۆى ئەنجامی ئەو ئاستەنگانەوە میسى لەبەرشەلۆنە نامێنیتەوە، ئەوەش جێگەى نیگەرانیەکى قوڵە بۆ هەردوولا، چونکە لە کۆتاییدا خواستى میسى و بەرشەلۆنە جیبەجێ نەکرا.


PM:12:07:07/08/2021