میسی بە گریانەوە ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە کرد

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ یەکشەممە بە گریانەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانى ئەنجامدا و رووبەڕوى رۆژنامەنوسان و جیهان ماڵئاوایى کرد.

لیۆنێل مێسی ئەمڕۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" خۆم و خێزانەکەم ساڵانێکی پڕ لە سەرکەوتن و خۆشی و ناڕەحەتیمان لەگەڵ بەرشەلۆنە بەڕێکرد".

وتیشی" شتی جوان هەن و شتی ناخۆشیش هەن، هیچ کات بیرم لەوە نەدەکردەوە ئەم ساتە ببینم".

ئاماژەی بەوەشکرد، مێژوویەکی گەورەمان تۆمارکرد، بەڵام ئەمڕۆ کاتی ماڵئاوایی کردنە، لە منداڵییەوە من لێرە بووم، بەڵام دوای زیاتر لە ٢٠ سال ئەمڕۆ لەگەڵ خێزان و منداڵەکانم بەرشەلۆنە جێدێڵم.

میسی باسی لەوەشکرد، زۆر شت لە بەرشەلۆنەوە فێر بووم تا بوم بەو کەسەی کە ئێستا هەم، من بەردەوام سوپاسی هاندەران دەکەم کە پشتگیری من بوون.


PM:01:41:08/08/2021