ئەمەریکا سزای چوار بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئێران دەدات

بە تۆمەتی رفاندنی خەڵکی لە دەرەوەی ئێران، ئەمەریکا سزای چوار بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئێراندا سەپاند.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا لە راپۆرتێکدا رایگەیاند" دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران چەندین پیلانیان بۆ رفاندنی خەڵك و بێدەنگ کردنیان لە دەرەوەی ئێران دارشتووە".

راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو‌، هەریەکە لە (عەلی رەزا فەراهانی، مەحمود خازەین، کیا سادقی و ئومید نووری) لە دەزگای هەواڵگری ئێران کاریان کردووە و پلانیان بۆ رفاندنی هاوڵاتیانی ئێرانی لە ئەمه‌ریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ئیمارات داڕشتووە".

وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئەمه‌ریکا لە راپۆرتێکدا جگە لە سەپاندنی سزا بەسەر ئەوە چوار بەرپرسەدا، وردەکاری تاوان و هەوڵ و پلانەکانی ئەو تۆڕە سیخورییەی ئێران بۆ رفاندنی خەڵکی، کە ئەو چوار بەرپرسە ئێرانیە کاریان تێدا کردووە، بڵاوکردوەتەوە.



PM:11:58:03/09/2021