٦ پەرلەمانتار: دواخستنی دادگاییکردنی ٥ گیراوەکەی بادینان ستەمە

ئەمڕۆ دانیشتنێکی تری دادگایی کردنی پێنج گیراوی بادینان دواخرا، ٦ پەرلەمانتاری کوردستان دەڵێن" یٔەگەرچی داواکارییەکەو دواخستنی دادگاییەکە بەرگێکی یاسایی هەیە، بەڵام پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانەو زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرانبەریان".

لە روونکردنەوەیەکدا کە ٦ پەرلەمانتاری چەند لیستێکی پەرلەمانی کوردستان بڵاویان کردۆتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "دانیشتنی دووەمی پێنج چالاکەوان و یٔازادیخوازی سنوری پارێزگای دهۆک، لەسەر پێشنیاری نوێنەری داواکاری گشتی لە دادگاییەکە دواخرا بۆ ٦ی ١٠ی ٢٠٢١، یٔەگەرچی داواکارییەکەو دواخستنی دادگاییەکە بەرگێکی یاسایی هەیە، بەڵام پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانەو زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرانبەریان، چونکە نوێنەری داواکاری گشتی یٔەندامی هەمیشەیی دادگای ٢ی تاوانەکانی هەولێرەو پێشتر دۆسیەی یٔازادیخوازانی ڕاگیراوی چووەتە بەردەست و دەبوو خۆی بۆ دادگاییەکە یٔامادە بکات و وردبینی خۆی بکات، بەڵام بەداخەوە زۆر بە یٔاسانی پێشنیاری دواخستنەکەی لەلایەن دادگاوە پەسەندکرا، بەمەش دۆخی خراپی دەروونی و جەستەیی دەستگیرکراوان پێ دەنێتە ساڵێکی تەواوو هێشتا چارەنووسیان نادیارە".

ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن" لە کاتێکدا ئێمەو هەموو یٔازادیخوازی هەرێم چاوەڕێی کۆتایهێنانی یٔەم ستەمەین. هەر بۆیە لێرەوە داوا دەکەین سەرۆکایەتی داواکاری گشتی یٔەو نوێنەرەی خۆی لە دادگای ناوبراو بگۆڕێت و نوێنەرێکی تر دەستنیشان بکات کە بتوانێت بە یٔەرکە یاساییەکانی هەستێت." 

" دەمانەوێت بۆ هەموو لایەکی ڕوونبکەینەوە کە هەر یٔەمڕۆ بەمەبەستی بینینی دەستگیرکراوان سەردانی یٔاسایشی گشتی هەولێرمان کرد، بەڵام بە پاساوی نەبوونی تەنسیق ڕێگەیان نەدا یٔەو دەستگیرکراوانە ببینین کە یەک ساڵی تەواویشە ڕێگە بە کەس و کاریان نادرێت بە پێی یاسا بەرکارەکانی هەرێم کەس و کاریان بیان بینێت". (٦ پەرلەمانتارەکە دەڵێن).

ئەو ٦ پەرلەمانتارە کە پێکدێن( شیرین یٔەمین، مژدە مەحمود، هەڵز یٔەحمەد، د.شایان کاکە ساڵح، سیپان یٔامێدی، عومەر گوڵپی) دەڵێن " ئێمە کە لە نزیکەوە یٔاگاداری دۆسیەو شاهیدو وتەی دەستگیرکراوانین، پێمان وایە ئازادیخوازو ڕۆژنامەنووس و چالاکەوانانی پارێزگای دهۆک بێ تاوانن و هیچ بەڵگەیەک نیە کە هیچ تۆمەتێکیان لەسەر ساغ بکاتەوەو دەستگیرکردنەکە هەر لە قۆناغی تۆمەتبارکردن تا دادگاییکردن پێشێلکارییە بەرانبەر بە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و پێچەوانەی ئازادی و ئازادی بیروڕایە." 



PM:03:16:08/09/2021