وەزیری دارایی: مووچەی ٢٠ هەزار مووچەخۆریان راگرتووە

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب ئاشکرای کرد موچەی ٢٠ هەزار موچەخۆری دوو موچەیان راگرتووە.

ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە" هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی مانگانە پێویستی بە ٩٠٠ ملیار دینار هەیە".

وەزیری دارایی هەرێم ئشکرایکردووە، داهاتی مانگانە دەگۆڕێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی نزیکەی ٢٤٠ ملیار دینار دەبێت.

لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم لەلایەن بەغداوە، ئاوات جەناب " وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی پابەندنییە بەوەی بەردەوام و بەشێوەیەکی رەها مانگانە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت".

ماوەی دوو مانگە بە ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لە حکومەتی ناوەندیەوە بۆ هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم توانیوویەتی مووچە بەبێ لێبڕین دابەشبکات.



PM:07:00:09/09/2021