سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و زاخۆ دیاریکرا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لەلایەن سەرۆكی حکومەتی هەرێمەوە دەستنیشانکرا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆش دیاریكرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا هەڵگورد شێخ نەجیب وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیاریکرا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بڕیار درا، كە گۆهدار شێخۆ وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ دەست بەكار بێت. 

رۆژی ٢٧ی تەمموزی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێن بە دوو ئیدارەی سەربەخۆ. 


PM:07:55:14/09/2021